TR KU SO
FB X
Cîhan

لە بەر مەترسیدار بوونی کتێبەکەی ، کۆشکی سپی داواکارییەک ئاراستەی جۆن بۆڵتۆن دەکات

سارا
Yazar
📅 30 Ocak 2020 21:16

پەیامی کورد   ...  لە بەر مەترسیدار بوونی کتێبەکەی ، کۆشکی سپی داواکارییەک ئاراستەی جۆن بۆڵتۆن دەکات .

کۆشکی سپی داوا لە بۆڵتۆن دەکات تاکوو هەندێک زانیاری هەستیار کە لە کتێبەکەی دا ئاماژەی پێ کردووە بسڕێتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی هەواڵی و میدیایی ، ئێن بی سی ، دەوڵەتی ئەمریکا هۆشداری دەاوە کە بڵاو کردنەوەی کتێنە نوێیەکەی ڕاوێژکاری پێشووی سەرۆککۆماری ئەمریکا جۆن بۆڵتۆن ، لە پەیوەندی لەگەڵ ئەمنییەتی نەتەوەیی دا ، تا کاتێک کە زانیارییە ڕیزبەند کراوەکان لێ دەنەهێنرێت و پاک نەکرێتەوە ڕوونادات .

ئالێن نایت بەڕێوبەری ئەمنییەتی زانیاریی کۆشکی سپی لە بەرنامەیەکدا بە پارێزەرەکانی بۆڵتۆنی ڕاگەیاندووە ئاشکرا بوونی زانیارییەکان دەتوانێ زەرەر و زیان بگەێنێتە ئەمنییەتی نەتەوەیی وەلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا .

دەرئەنجام سەبارەت بە لە بەردەستدا بوونی ئەم جۆرە زانیارییانە لە کتێبی پێشووی ئەم بەرپرسەی پێشووی کۆشکی سپی دا لە دوای پێداچوونەوەی سەرەتایی ئەنجام دراوە . هەروەها کە لە دەوڵەتی ترامپ دا ڕاگەێندراوە بەشێک لەم زانیارییانە لە دۆخێکی سەرووی نهێنییە .

Paylas: