لۆبنان هەواڵ لە تەشکیل کردنی تیمێکی ووتووێژ لەگەڵ ئیسرائیل دەربارەی کشانەوەی سنوورەکان دەکات
پەیامی کورد ... لۆبنان هەواڵ لە تەشکیل کردنی تیمێکی ووتووێژ لەگەڵ ئیسرائیل دەربارەی کشانەوەی سنوورەکان دەکات .
لۆبنان ئەمڕۆ دووشەممە هەواڵ لە تەشکیل کردنی شاندێک دەدات کە بڕیار وایە بەم زووانە بۆ کشانەوەی نوێی سنوورەکانی باشوور لەگەڵ ئیسرائیل بچنە ناو ووتووێژی تەکنیکییەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک نووسینگەی گەیاندنی هەواڵی سەرۆککۆماری لۆبنان ڕایگەیاند : ئەم شاندە بریتییە لە سەلەشکەر ی فڕۆکەوان باسم یاسین وەکوو سەرۆکی ئەم شاندە ، لیوای کۆمیتەی هێزەکانی دەریایی " مازن بەسبووس " "ووسام شەبات " ئەندامی ئیدارەی بەشی نەوت لە لۆبنان و " نەجیب مەسیحی " کارناسی لۆبنانییە .
تەشکیلی ئەم تیمەی ووتووێژ لەگەڵ ئیسرائیل دوای ئەوە ئەنجام دەدرێت کە نەبیە بەری سەرۆکی پەرلەمانی نوینەرانی لۆبنان سەرەتای ئۆکتۆبەری ئەمساڵ ڕایگەیاند کە لە سەر چوارچێوەکانی ووتووێژ لەگەڵ ئیسرائیل بۆ کشانەوەی سنوورە زەوینییەکان و دەریایی نێوان لۆبنان و ئیسرائیل ڕیکەوتن ئەنجامدراوە .
بەری لەمبارەیەوە جەختی کردەوە کە ئەم ووتووێژانە لە ژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکاندا بەڕیوە دەچێت و ئەرتەشی لۆبنان هیدایەتی لە سەر شان دەبێت .