TR KU SO
FB X
Cîhan

ڤلادیمیر پووتین سەبارەت بە ئۆکراین هۆشداری دەداتە ڕۆژئاوا

سارا
Yazar
📅 08 Temmuz 2022 22:56
پەیامی کورد    ... ڤلادیمیر پووتین سەبارەت بە ئۆکراین هۆشداری دەداتە ڕۆژئاوا

ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند : ئێمە هێشتا کارەکانمان دەست پێ نەکردووە !

پووتین لە ووتارێکدا بە ووڵاتانی ڕۆژئاوایی  و ئۆکراین هۆشداری دا و ووتی : " ئێمە ئەمڕۆ دەبیستین کە ئەوان دەیانەوێت لە مەیدانی شەڕدا ئێمە شکست بدەن ، دەتوانم چ شتێک بڵێم ؟ وازیان لێ بهێنن با هەوڵەکانی خۆیان بدەن ، ئێمە هێشتا تەنانەت هیش شتێکمان دەست پێ نەکردووە !

ئەو هەروەها ووتی کە ئێمە " ڕووسیا " خۆمان لە گفتووگۆی ئاشتیانە بە دوور نەگرتووە بەڵام ئەوان کە خۆیان بە دوور دەگرن دەبێ بزانن کە هەر چی زیاتر لەم گفتووگۆیانە خۆیان بە دوور بگرن کار بۆ گفتووگۆ و ووتووێژ دژوارتر دەبێت .

Paylas: