TR KU SO
FB X
Cîhan

ڤلادیمیر پووتین سەردانی ئێران دەکات

Navas Jan
Admin
📅 12 Temmuz 2022 19:55

پەیامی کورد... ڤلادیمیر پووتین سەردانی ئێران دەکات

ڤلادیمیر پۆتین، سەرۆکی ڕووسیا سەردانی ئێران دەکات و میدیاکان باس لەوە دەکەن، ئامانجی سەردانەکەی بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی تاران و مۆسکۆیە.

بەپێی هەواڵێکی میدیای فەرمی حکومەتی ئێران، هەفتەی داهاتوو ڤلادیمیر پۆتین، سەرۆکی ڕووسیا سەردانی تاران دەکات و فراوانکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانی دەبێت لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران.

لای خۆشییەوە، محەممەد ڕەزاپور ئیبراهیمی، سەرۆکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، گەمارۆکانی ئەمریکا و ئەورووپا لەسەر ڕووسیا، هۆکارێکی سەرەکیین بۆ گرنگیپێدانی ڕووسیا بە هەماهەنگیی ئابووریی لەگەڵ ئێران.

Paylas: