TR KU SO
FB X
Cîhan

لە دانیمارک هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی تورکیا

📅 19 Mart 2018 15:37

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆپنهاک چەند کەسێکی نەناسراو پەلاماری باڵیۆزخانەی تورکیا دەدەن و هێرش دەکەنە سەر، بینای باڵیۆزخانەکە زەرەر و زیانی پێ گەیشتووە.

 

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی کردووتەوە کە پۆلیسی دانیمارک لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە کە دوو کەس لەو هێرشەدا کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2018/3/19 ڕووی داوە، دەستیان هەبووە.

لەو هێرشەدا لەڕێگەی چەند کۆکتل مۆلۆتفەوە هێرش کراوەتە سەر بەشی دەرەوەی بینای بالێۆزخانەی تورکیا، بەڵام کەس لەو هێرشەدا بریندار نەبووە، لە کاتی هێرشەکەدا بیناکە چۆڵ بووە و هەتا ئێستاش کەس بەو بۆنەوە دەستگیر نەکراوە.

Paylas: