TR KU SO
FB X
Cîhan

یەکێک لە دەوڵەمەندەکانی جیهان کوژرا

Navas Jan
Admin
📅 31 Temmuz 2022 18:32

پەیامی کورد... یەکێک لە دەوڵەمەندەکانی جیهان کوژرا

یەکێک لە دەوڵەمەندترینەکانی لیستی فۆڕبس و بازرگانی ئۆکراینی بەهۆی کەوتنەوەی مووشەکێک بەسەر کۆشکەکەیدا کوژرا.

میدیاکان لە زاری ئەلکسەندەر سینکیڤیچ سەرۆکی شارەوانیی نیکۆلایڤ ڕایگەیاند، ئەلێکسی ڤاداتۆرسکی خاوەنکاری ئۆکراینی و هاوسەرەکەی شەوی ڕابردوو بەهۆی کەوتنەی مووشەکێک بەسەر خانووەکەیاندا لە ناوچەی نیکۆلایڤ کوژراون.

تا ئێستا وردەکاریی ڕووداوەکە ڕوون نییە، بەڵام بەپێی هەندێک میدیا مووشەکێکی ئۆکراینی دژە فڕۆکەی S-٣٠٠ بەسەر کۆشکەکەی ڤاداتۆرسکی-دا کەوتووەتە خوارەوە.

ئەلێکسی ڤاداتۆرسکی خاوەنکاری نێو لیستی فۆڕبس و خاوەنی گەورەترین کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵە و خاوەنی کۆمپانیای نیبۆلۆنی کشتوکاڵی لە ساڵی ٢٠٢١دا سامانەکەی بە ٤٥٠ ملیۆن دۆلار خەمڵێندرا.

 

Paylas: