لێدوانی الحریری لە دژی حزبۆڵڵا دەستی پێکرد
پەیامی کورد ... الحریری لە دژی حزبۆڵڵا لێدوان دەدات
بە پێی زانیارییەکان سەرۆکوەزیری لۆبنان چەند ڕۆژ لەپاش هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر چەن ناوچەیەکی لوبنان کە خۆشی پێشتر ئیدانەی کردبوو، لە هەڵوێستێکی نوێ و سەیردا، بەتوندی هێرشی کردە سەر حزبۆڵا و بەرپرسایەتی کێشەکانی خستە ئەستۆی ئەم گرووپەوە و حیزبۆڵای وەک کێشەی ناوچەیی نێودێڕ کرد.
سەعد الحریری لەمەڕ هەوڵەکانی حزبۆڵا بۆ تێکشکاندنی تانکەکانی ئیسرائیل و بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئەم دواییەی تەلئەڤیڤ گوتی: من لەمەڕ ئەم هەنگاوانە هاوڕای حزبۆڵا نیم. خەڵکی لوبنان و دەوڵەتەکەی بەرپرسایەتی هەڵکەوتەکانی ئەم هێرشە دواییانەی حزبۆڵا بۆ سەر ئیسرائیل لەئەستۆ ناگرن.
لە درێژەدا الحریری دانی بە بەهێزبوونی حزبۆڵادا نا و ووتی: ئەمە کێشە یان هەڵەی من نییە کە حزبۆڵا تا ئەم ڕادەیە بەهێز بووەتەوە، بەڵام ئەوەی کە پێم بڵێن حزبۆڵا دەوڵەت بەڕێوە دەبات قەبووڵناکەم و دەڵێم ئەوە ئێمەین کە دەوڵەت بەڕێوەدەبەین.