TR KU SO
FB X
Cîhan

لێدوانی چاووش ئۆغڵۆ دوای چاوپێکەوتنەکەی نێچیرڤان بارزانی  : " فەڕەنسا بە هاندانی یوونان تۆمەتبار دەکات

سارا
Yazar
📅 04 Eylül 2020 17:45

پەیامی کورد     ...     لێدوانی چاووش ئۆغڵۆ دوای چاوپێکەوتنەکەی نێچیرڤان بارزانی  : " فەڕەنسا بە هاندانی یوونان تۆمەتبار دەکات "

مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: "جارێكی دیكە یۆنان سەلماندی کە لایەنگری دانووستان و گفتوگۆ نییە".
دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەولوود چاووش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا دەربارەی هەوڵەکانی ئانکارا بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی سرووشتی لە دەریای رەش و هەڵوێستی یوونان لێدوانیدا.

وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند،"جارێكی دیكە یوونان لەرێگەی درۆکردن لەبارەی نێوەندگیری ناتۆ سەلماندی كە لایەنگری دانووستان و گفتوگۆ نییە".
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزیری دەرەوەی یوونان ئەو پێشنیازەی ڕەتیكردوەتەوە كە بێ مەرج گفتوگۆ لەسەر گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكات. لەو ڕووەشەوە فەڕەنسای بە هاندانی یوونان تۆمەتباركرد.

Paylas: