TR KU SO
FB X
Cîhan

لە هەنگاریا 25 پەنابەری کورد دەستگیرکران

Navas Jan
Admin
📅 09 Kasım 2023 23:13

پەیامی کورد... لە هەنگاریا 25 پەنابەری کورد دەستگیرکران


ماڵپەڕێکی هەواڵی هەنگاری بڵاویکردەوە، ٢٥ پەنابەری بەرەچەڵەک کورد لە وڵاتەکە دەستگیرکراون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە،9_ی تشرینی دووه‌م_ی 2023 ماڵپەڕی دەیلی نیوزی هەنگاری رایگەیاند:" ٢٥ پەنابەری کورد لەلایەن نوسینگەی گومرگەوە کە لەناو مینی پاسێکی هەڵگری تابلۆی پۆڵەندا خۆیان حەشاردابوو، لەکاتی گەشتکرد بەرەو نەمسا لە باکووری رۆژئاوای هەنگاریا دەستگیرکران".

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، ئەو ٢٥ پەنابەرە پێکدێت لە ١٢ پیاو و سێ ژن و ١٠ منداڵ و هەموویان لەناو مینی پاسەکا خۆیان حەشارداوە، لە ئێستاشدا بەتۆمەتی بە نایاسایی چوونە ناو وڵاتەکە لەگەڵ شۆفێرەکەدا رێکاری یاسایی لە دژیان گیراوەتەبەر.

Paylas: