TR KU SO
FB X
Cîhan

لە هەر كاتژمێرێكدا لە عێراق شەش حاڵەتی جیابونەوەی هاوسەران تۆماركراوە

Navas Jan
Admin
📅 18 Mayıs 2023 18:53

پەیامی کورد... لە هەر كاتژمێرێكدا لە عێراق شەش حاڵەتی جیابونەوەی هاوسەران تۆماركراوە

ئەنجومەنی دادوەری عێراق، ئاماری حاڵەتەکانی جیابوونەوەی هاوسەرانی ئاشكراكرد و لە هەر كاتژمێرێكدا لە عێراق شەش حاڵەتی جیابونەوەی هاوسەران تۆماركراوە.


بەپێی ئامارەكەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، لە مانگی نیساندا لە هەر کاتژمێرێکدا شەش هاوسەر جیابوونەتەوە و لە هەر رۆژێکدا نزیکەی 154 حاڵەت بووە و کۆی گشتی لە مانگەکەدا چوار هەزار و 643 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە.

ئامارەكە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستانە و لە بەغدا و بەسرە زۆرترین حاڵەتەكانی جیابوونەوە تۆماركراون.

Paylas: