TR KU SO
FB X
Cîhan

لە هێرشی ئاسمانی هێزەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل فەرماندەیەکی حەماس کوژرا

سارا
Yazar
📅 06 Mayıs 2019 00:05

پەیامی کورد   ...    بزووتنەوەی حەماس هێزی حاکم لە سەر خاڵی سنووری غەززە هەواڵی لە کوژرانی یەکێک لە فەرماندەکانی خۆی لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل دا ڕاگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە یەکێک لە فەرماندەکانی ئەم بزووتنەوەیە لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل کەوتەوتە بەر ئامانج و لە ئاکامدا کوژراوە ، پێستر ئیسرائیلییەکان ئەم فەرماندەیان تاوانبار بە گواستنەوەی پارە لە ئێرانەوە بۆ لایەنەکانی فەلەستینی کردبوو .

میدیاکانی ناوخۆیی دەربارەی ئەم بۆمبارانە ڕایانگەیاند کە وەکوو یەکەمین بابەت لە " هەڵوەشاندنەوەی خاڵ " بووە کە ئیسرائیل ساڵی ٢٠١٤ بە کاری نەهێنابوو .

هەروەها بڵاوکراوەکان ڕایانگەیاند کە گوردانەکانی عزالدین قسام یەکێک لە ڕابەرانی خۆجەیی خۆی کە لە هێرش بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە شاری غەززەدا کوشتبوو یادی بەرز ڕادەگرن .

ئاژانسەکانی هەواڵی ئیسرائیل رایگەیاند ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکانی احمد خدیری ، بەدیهێنەری ماڵی و داراییە و ئەو بەرپرسی گواستنەوەی پارەکان لە ئێران ەوە بۆ دام و دەزگاکانی تیرۆریستان لە خاڵی سنووری غەززە یە .

 

Paylas: