Cîhan
یەکێک لە هێرشبەرەکانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە لایەن حکوومەتی عێراقییەوە دەست بەسەر کرا
پەیامی کورد ... یەکێک لە هێرشبەرەکانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە لایەن حکوومەتی عێراقییەوە دەست بەسەر کرا
عێراق یەکێک لە هێرشە بەرەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانی دەستبەسەر کردووە کە دەستی هەبوو لە هێرشە راکێتییەکانی سەر باڵیۆزخانەکەی ئەمریکا لە بەغدا
عوسمان غانمى وەزیرى ناوخۆى عێراق لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : بە پێى پیلانێکى ئەمنیى و سەربازى کار بۆ ڕێگریکردن لەپێکانى ناوچەى سەوز دەکەن لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە.
هێزە ئەمنییەکان یەکێک لەو کەسانەى دەست بەسەر کردووە کە مووشەکیان ئاڕاستەى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لەبەغدا کردووە.
ئەو هەروەها ڕایگەیاند : شکستمان بەچەندین پیلان هێناوە بۆ بەئامانجگرتنى ناوچەى سەوزى بەغدا".