TR KU SO
FB X
Cîhan

لەهێستان ڕێکەوتننامەی کڕینی فڕۆکەی شەڕکەری ئێف - ٣٥ لەگەڵ ئەمریکا واژوو دەکات

سارا
Yazar
📅 31 Ocak 2020 21:54

پەیامی کورد    ...    لەهێستان ڕێکەوتننامەی کڕینی فڕۆکەی شەڕکەری ئێف - ٣٥  لەگەڵ ئەمریکا واژوو دەکات .

لەهێستان ئەمڕۆ ڕێکەوتننامەی لەهێستان ڕێکەوتننامەی کڕینی فڕۆکەی شەڕکەری ئێف - ٣٥  لەگەڵ ئەمریکا واژوو دەکات

بە پێی پێشبێنییەکانی ، وا پێدەچێت ٣٢ فڕۆکەی جۆری ئێف - ٣٥ هاوکات لەگەڵ پاکێتی لۆجیستی و ڕاهێنان ، بە بەهای ٤.٦ میلیارد دۆلار بۆ وەرشۆ تەواو ببێت .

پاکەتی ئامادەکارییەکان بریتییە لە ٨ دەزگای هاوشێوە درووست کردن بۆ ڕاهێنان ، کەل و پەلی یەدەک ، سیستەمی زانیاری بۆ بەڕێوەبردنی ئۆپراسیۆنی فڕۆکە و کەل و پەلی پێویست بۆ هێڵانەوەی فڕۆکە و  هەروەها پێشکەش کردنی خەدەمات بەوانە .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕابەری لەهێستان بۆ ڕێکەوتننامەی داهاتوو گرینگییەکی زۆر دەدات . ماریۆس بێلێشکاک ، وەزیری بەرگری چەندین جار سەفەری ویلایەتەیەیەکگرتووەکانی کردووە تاکوو بە شەخسی خۆی سەبارەت بە ڕادەست کردنی ئەم شەڕکەرانە ووتووێژ بکات . لە مەراسێمی واژوو کردنی ڕێکەوتننامەکەدا ئاندرێژ دادا ، سەرۆککۆماری لەهێستان بە شەخسی ئامادەیی دەبێت .

هەروەها وەزیری بەرگری لەهێستان نایشارێتەوە کە بە کڕینی داهاتوو شانازی دەکات .

Paylas: