Cîhan
لە ڕۆژهەڵات سێ کەس بههۆی تهقینهوهی مینهوه بهسهختی بریندار بوون
پەیامی کورد... لە ڕۆژهەڵات سێ کەس بههۆی تهقینهوهی مینهوه بهسهختی بریندار بوون
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشكرایدهكات، سێ هاوڵاتی لە نزیک قەسری شیرین مین پیایاندا تەقیوەتەوە و بە سەختی بریندار بوون
ئەمڕۆ چوارشەممە 7_ی شوبات_ی 2024 رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، رووداوەکە دوێنێ سێشەممە روویداوە سێ هاووڵاتی گەنج بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی “بانسارات”ی سووماری قەسری شیرین بریندار و کەمەندام بوون.
شارۆچکەی قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ناوچەیەکی سنووریە لە نێوان هەرێم و رۆژەهەڵات.