TR KU SO
FB X
Cîhan

" لەیلا گۆڤەن " پەرلەمانتاری " پارتی ئاشتی و دیموکراتی گەلان " ئازاد کرا

سارا
Yazar
📅 25 Ocak 2019 16:18

  پەیامی کورد  ...  ئەمڕۆ ٢٥ ی جانیوەری ٢٠١٩ دادگاى تورکیا بڕیارى ئازادکردنى لەیلا گۆڤەن پەرلەمانتارى پارتى ئاشتى و دیموکراتى گەلانى دەرکرد.

پارێزەرى لەیلا گۆڤەن هاوسەرۆکى کۆنگرەى دیموکراتیک " کەجەدە " و پەرلەمانتارى " هەدەپە " لە پارێزگاى جولەمێرگ ى باکوورى کوردستان ڕایگەیاند: دواى ٧٩ ڕۆژ مانگرتنى لە خواردن، دادگا بڕیاری ئازاد کردنى لەیلا گۆڤەن ی دەرکرد .

لەیلا گۆڤەن، بۆ ئیدانەکردنى گۆشەگیریی سەر عەبدۆڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان " پەکەکە " مانی لە خواردن گرت و ڕایگەیاندبوو بەردەوام دەبێت لە مانگرتنەکەى تا هەڵگرتنى گۆشەگیرى سەر ئۆجالان.

Paylas: