TR KU SO
FB X
Cîhan

لە ڤالێنسیا پشتگیری لە کورد دەکرێ

سارا
Yazar
📅 03 Haziran 2018 19:24

لە شاری ڤالێنسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئێسپانیا بە پشتیوانی شارەوانی ئەو شارە چالاکییەکی نەتەوەیی بۆ دۆزی کوردی بە گشتی و بە تایبەتی بۆ عەفرین ساز کرا .

لەم چالاکییەدا بۆ پشتیوانی لە دۆزی کوردی لە شاری ڤالێنسیا بۆ ڕەوشی عەفرین و پڕۆسەی گۆڕینی دیمۆگرافیای ئەو شارە یەک بە یەک بە وێنە نیشان دران .

سەرۆکی کۆمەڵگای دۆستانی گەلی کورد لە ئێسپانیا " جۆمعە دۆرا " ئاماژەی بەوە کرد کە زۆر گرینگە ئەو کردارانەی کە ئێستا لە عەفرین درووست دەبن پێویستە بۆ هەموو جیهان لە ڕێگایەکی بەرفراوانتر و گشتی لە ئەورووپا بخرێتە بەر چاو .

" جۆمعە دۆرا " هەروەها لە بەردەوامی قسەکانیدا ووتی : ئەم چالاکییە لە لایەن شارەوانی ڤالێنسیاوە هاتە ئەنجامدان . ئایا دەتانەوێ بە ڕێگای چالاکی پشتیوانی دۆزی کوردی بکەن و ئەو ڕووداوانەی لە عەفرین ڕوویانداوە بۆ خەڵکی بڵێن  . ئێمە دەمانەوێت ئەو کەسانەی لەوێ دەژین بزانن لە عەفرین کوشتن و بڕین درووت دەبێ ، ئامانجی ئێمەی سەرەکی ئەوەیە کە ئەو کارەساتانەی کە لە عەفرین ڕوویانداوە نیشانیان بدەین .

هەروەها چالاکوانێکی دیکە بە ناوی " مەم حەسەن " ووتی ئێمە دەمانەوێ لە ئەورووپا دۆست و هەوالی خۆمان زیاد بکەین لە بەر ئەوەی ئێمە دەزانین کە دەوری ئەوان لە سەر ووڵاتانی ئەورووپی زۆرە و ئەمەش بۆ ئێمەی کورد زۆر گرینگە .

Paylas: