TR KU SO
FB X
Cîhan

لە مانگێكدا نزیكەی 70 هاووڵاتی لەسلێمانی گیانیان لەدەستداوە

Navas Jan
Admin
📅 12 Aralık 2021 00:30

پەیامی کورد … لە مانگێكدا نزیكەی 70 هاووڵاتی لەسلێمانی گیانیان لەدەستداوە

تەنها لەمانگی 11ی رابردوودا نزیكەی 70 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوەو لە پەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراون.

بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردوە، بەپێی ئامارێكی بەردەستیان لەماوەی مانگی 11ی رابردوودا  68 تەرم براونەتە پەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی و پشكنینیان بۆ كراوە بەمەبەستی دەستنیشانكردنی هۆكاری گیانلەدەستدانەكانیان.

تەندروستی سلێمانی راشیگەیاندوە، ئەو حاڵەتانەی مانگی رابردوو لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراون، 30 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی روداوی هاتوچۆ و 16 حاڵەت بەهۆكاری جیاجیاو 12 گیانلەدەستدان بەهۆی تەقەكردن و تەقەمەنییەوە تۆماركراون.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندوە كە بەپێی ئامارەكە 4 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی سوتاوی و 4 حاڵەتی كەوتنەخوارەوەو 1 حاڵەت بەهۆی كارەباو 1 حاڵەتی خۆخنكاندنیش تۆماركراون.

Paylas: