Cîhan
لە ماوەی دوو ھەفتەدا کۆریای باکور ھەشت موشەکی تاقیکردووەتەوە
پەیامی کورد... لە ماوەی دوو ھەفتەدا کۆریای باکور ھەشت موشەکی تاقیکردووەتەوە
ئاژانسی ھەواڵی یونھاپ ئاشکرایکردووە، شەوی رابردوو دوو موشەکی بالیستی تر لە باشوری رۆژھەڵاتی کۆریای باکورەوە ئاڕاستەی دەریای ژاپۆن کراون، بەڵام ھیچ زانیارییەکی تر لەسەر ئەو تاقیکردنەوەیە بڵاونەکراوەتەوە. ئاماژە بەوەشکراوە، لە ماوەی دوو ھەفتەدا کۆریای باکور 8 موشەکی تاقیکردۆتەوە.
هاوکات، پیۆنگ یانگ ئەو تاقیکردنەوانە بە وەڵامێکی یاسایی بۆ ھەڕەشە سەربازییەکانی ئەمریکا دەزانێت، بەڵام ئەمریکا و ژاپۆن و کۆریای باشور، ئەو کارەی کۆریای باکور بە ھەڕەشەیەکی مەترسیدار بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە ناودەبەن.