TR KU SO
FB X
Cîhan

لە ئاکامی ئاگرکەوتنەوەکەی تاران ١٨ کۆگای نەوت سووتان

Navas Jan
Admin
📅 03 Haziran 2021 13:28

پەیامی کورد … لە ئاکامی ئاگرکەوتنەوەکەی تاران ١٨ کۆگای نەوت سووتان

 

تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران رایگەیاند، ١٨ کۆگای پاشکەوت کردنی نەوت لە پاڵاوگەی نەوتی لە تاران ئاگریان گرت.

 

پەیمان سابریان، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی تاران ئاشکرای کرد، ئاگرەکەی پاڵاوگەی نەوتی تاران بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هێڵەکانی گازی شل بووە،و رووداوەکە زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

 

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی پاڵاوگەکە رەتیکردەوە،  هیچ کارێکی تێکدەرانە لە پشت ئەو رووداوە بێت. جەختیکردەوە هۆکاری رووداوەکە شکستێکی تەکنیکی بووە.

Paylas: