TR KU SO
FB X
Cîhan

لە ئەمریکا چەکدارێک ٢١ کەسی کوشت

Navas Jan
Admin
📅 25 Mayıs 2022 16:49

پەیامی کورد... لە ئەمریکا چەکدارێک ٢١ کەسی کوشت

لە ڕووداوێکی تەقەکردندا بۆ سەر خوێندنگەیەکی ویلایەتی تێکساس لە ئەمریکا ١٩ منداڵ و دوو کەسی پێگەیشتوو گیانیان لەدەستدا.

تەقەکەرەکە کەسێکی تەمەن ١٨ ساڵە و لە هێرشەکەدا خوێندنگەی ڕۆبی سەرەتایی لە شاری یوڤاڵدێ کردووەتە ئامانج و لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە. لێکۆڵەران دەڵێن تۆمەتبارەکە دەمانچەیەکی دەستی و تفەنگێکی نیمچە ئۆتۆماتیکی AR-١٥ی پێ بووە.

گومان دەکرێت ئەو هەرزەکارە لە سەرەتای هێرشەکەدا تەقەی لە داپیرەی کردبێت و میدیا ناوخۆییەکانیش باس لەوە دەکەن کە ڕەنگە خوێندکاری ئامادەیی بووبێت لە ناوچەکەدا.

سەرۆکی پۆلیسی شاری یوڤاڵدێ، پیت ئاریدۆندۆ ڕایگەیاند ڕووداوی تەقەکردنەکە ڕۆژی سێشەممە سەعات ١١:٣٢ بە کاتی ئەمریکا ڕوویداوە، و لێکۆڵەرانیش دەڵێن تەقەکەرەکە بەتەنیا کردەوەکەی ئەنجام داوە.

گرێگ ئابۆت، پارێزگاری تێکساس ناسنامەی تەقەکەرەکەی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند ناوی سەلڤادۆر ڕامۆسە. یەکێک لەو کەسە پێگەیشتووانەی کە کوژراوە مامۆستایەک بووە، کە لە میدیاکانی ئەمریکادا بە ئیڤا میرێلێس ناسێنراوە.

قوتابخانەی ڕۆب سەرەتایی وانە بە خوێندکارانی پۆلی دووەم و سێیەم و چوارەم دەڵێتەوە، کە تەمەنیان لە حەوت ساڵەوە تا ١٠ ساڵ دەبێت. نزیکەی ٥٠٠ خوێندکار لە قوتابخانەکەدا دەخوێنن کە زۆرینەیان هاووڵاتی ئیسپانین و نزیکەی ٨٥ میل (١٣٥کم) لە ڕۆژئاوای شاری سان ئەنتۆنیۆ دوورە.

Paylas: