ئیلۆن مەسک دوای کڕینی تویتەر: گفتوگۆ لەبارەی داهاتووی مرۆڤایەتییەوە
پەیامی کورد... ئیلۆن مەسک دوای کڕینی تویتەر: گفتوگۆ لەبارەی داهاتووی مرۆڤایەتییەوە
ئیلۆن مەسک یەکەم و دووەم تویتی دوای کڕینی تویتەر کرد و جەختدەکاتەوە لەوەی ئازادیی ڕادەربڕین بەردی بناغەی دیموکراسییە و تەنانەت سەرسەختترین نەیارەکانیشی دەتوانن لە تویتەر بن.
دوای کڕینی کۆمپانیای تویتەر، ئیلۆن مەسک یەکەم تویتی بڵاوکردەوە و نووسی، «هیوادارم تەنانەت خراپترین ڕەخنەگرانیشم لە تویتەردا بمێننەوە، چونکە ئازادیی ڕادەربڕین واتە ئەمە».
دواتر مەسک تویتی دووەمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، «ئازادیی ڕادەربڕین بەردی بناغەی دیموکراسییەکی کارایە و تویتەر گۆڕەپانی (سەرەکیی) شاری دیجیتاڵە و تیایدا گفتوگۆ لەبارەی داهاتووی مرۆڤایەتییەوە دەکرێت».
نووسیویەتی، «دەمەوێت تویتەر باشتر بکەم و بەهیوام لەگەڵ کۆمپانیای تویتەر و کۆمەڵگەی بەکارهێنەردا کار بکەم».
دوێنێ ئیلۆن مەسک ملیاردێری ئەمریکی بووە خاوەنی تویتەر و کۆمپانیاکەی بە بڕی 44 ملیار دۆلار کڕی.