TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیلان ماسک گرێبەستی کڕینی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری هەڵوەشاندەوە

سارا
Yazar
📅 10 Temmuz 2022 02:44
پەیامی کورد    ...   ئیلان ماسک گرێبەستی کڕینی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری هەڵوەشاندەوە

ئیلان ماسک ڕۆژی هەینی گرێبەستی ٤٤ میلیار دۆلاری بۆ کڕینی تویتەر هەڵوەشاندەوە.
ماسک لەڕێگەی پارێزەرەکەیەوە نامەیەکی بۆ تویتەر ناردووە و تیایدا هاتووە تویتەر زانیاری تەواوی دەربارەی چۆنیەتی خەمڵاندنی هەژمارە سپامەکان لە پلەتفۆرم نەخستۆتە ڕوو و بەم شێوەیە بەشگەلێکی جۆراوجۆری لە گرێبەستەکەی پێشل کردووە. 

تویتەر هێشتا ووڵامی ماسک ی نەداوەتەوە، بەڵام لەوە دەچێت شەڕێکی یاسایی لە نێوان ئیلان ماسک و تویتەر دەست پێبکات. 
 

Paylas: