TR KU SO
FB X
Cîhan

لە ناو جەرگەی تاران دا لە لایەن دەزگای هەواڵگری مووساد ەوە  لێپرسینەوە لە فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئەو ووڵاتە دەکرێت

سارا
Yazar
📅 24 Temmuz 2022 11:02
پەیامی کورد    ...   لە ناو جەرگەی تاران دا لە لایەن دەزگای هەواڵگری مووساد ەوە  لێپرسینەوە لە فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئەو ووڵاتە دەکرێت

هەژماری تویتەری "جەرەس "زەنگی" تیرۆر" کە میدیایەکی ناوخۆیی و خۆجەیی ـ ئیسرائیلییە و لە بواری دژەتیرۆر و هەواڵی سەربازی کار دەکات، بڵاوى کردەوە : دەزگای هەواڵگری مووساد لە ناو دڵی ئێران، لێکۆڵینەوەی لە فەرماندەیەکی سوپای پاسداران کردووە.
 مووساد یەدۆڵڵا خدمەتی، فەرماندەی باڵای سوپای پاسدارانى لە ناو ئێران دەستبەسەر کردووە و هەر لە ناو ئێرانیش لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەى لەگەڵدا کردووە.
خدمەتی جێگری عەلی ئەسغەر نەورووزی فەرماندەی ئامادەیی و پشتیوانی سوپای پاسدارانە و دانیشی بەوەدا ناوە کە چەكیان بۆ سووریا و عێراق و لوبنان و یەمەن گواستووەتەوە و هەناردە کردووە.
لە چەند مانگی ڕابردوودا ، مەنسوور ڕەسووڵی ئەندامی یەکەی ٨٤٠ی قودسی سوپای پاسداران، لەلایەن مووسادەوە لە ناوخۆی ئێران لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە و دانی بە ئەرکە تیرۆریستییەکەیدا ناوە کە سێ کردەی تیرۆریستى بووە لە تورکیا و ئاڵمانیا و فەڕەنسا.

Paylas: