TR KU SO
FB X
Cîhan

لە کەناراوەکانی پارێزگای ئایدن باشووری ڕۆژئاوای تورکیا، ٧١ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران

Navas Jan
Admin
📅 13 Eylül 2022 18:34

پەیامی کورد... لە کەناراوەکانی پارێزگای ئایدن باشووری ڕۆژئاوای تورکیا، ٧١ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران

لە کەناراوەکانی پارێزگای ئایدن باشووری ڕۆژئاوای تورکیا، ٧١ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران.

لەمبارەیەوە فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لەمیانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا لە کەناراوەکانی قەزای دیدیم سەر بە پارێزگای ئایدن، ٧١ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکراون کە لەناو سێ بەلەمدا بوون.

ئاماژە بەوەش کراوە کە لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، کەسێک بە تۆمەتی بەقاچاغبردنی کۆچبەرەکان دەستگیرکراوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو کە کۆچبەرە دەستگیرکراوەکان، هەوڵیانداوە بە ڕێگای نایاسایییەوە بچینە دەرەوەی تورکیا.

ئاشکراش کراوە کە کۆچبەرە دەستگیرکراوەکان، ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەران لە پارێزگای ئایدن کراون.

Paylas: