Cîhan
لە ناسریە کاروانێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرایە ئامانج
پەیامی کورد … لە ناسریە کاروانێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرایە ئامانج
بۆمبێك لە باشووری بەغدا بە كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی هاوپەیمانان تەقییەوە و هێشتا زیانەکانی نەزانراوە.
بەگوێرەی هەواڵی بەشێك لە میدیا عێراقییەكان، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی ئاداری ٢٠٢١، لە یەكێك لە ڕێگا خێراكانی پارێزگای ناسڕیە، بۆمبێك بە كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی هاوپەیمانان تەقییەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو كاروانەی ئۆتۆمبێلی هاوپەیمانان كەلوپەلی لۆجستی گواستووەتەوە.
تا ئێستاش زیانەكانی ئەو تەقینەوەیە ئاشكرا نەكراون.