TR KU SO
FB X
Cîhan

لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا هەزاران فەرمانبەر دەستیان بە خۆپێشاندان كرد

Navas Jan
Admin
📅 09 Mayıs 2023 20:19

پەیامی کورد... لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا هەزاران فەرمانبەر دەستیان بە خۆپێشاندان كرد


ئەمڕۆ سێشەممە 9ی 5ی 2023، لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا، هەزاران فەرمانبەر دەستیان بە خۆپێشاندان كرد و هێزێكی زۆری ئەمنییش بڵاو كراونەتەوە.

دوێنێ دەستەكانی هاوبەندیی فەرمانبەرانی عێراق داوایان لە فەرمانبەران كرد، ڕۆژی سێشەممە 9ی 5ی 2023 خۆپێشاندان بەڕێوە ببەن بۆ ئەوەی مووچەكانیان زیاد بكرێت و چەند جارێكی تریش بۆ ئەو مەبەستە لە بەغدا و پارێزگاكانی تری عێراق خۆپێشاندانیان كردووە.


لە خۆپێشاندانەكەدا فەرمانبەران داوای ئەوە دەكەن كە یەكسانی دروست بێت لە نێوان مووچەی فەرانبەران و پلەباڵاكاندا و داوای ئەوە دەكەن كە جیاوازیی مووچە ئەوەندە نەمێنێت لە نێوان وەزارەتێك بۆ وەزارەتێكی تردا.

Paylas: