لە کۆنگۆ زیاتر لە 200 کەس بە هۆی لافاوەوە گیانیان لە دەست دا
پەیامی کورد... لە کۆنگۆ زیاتر لە 200 کەس بە هۆی لافاوەوە گیانیان لە دەست دا
بەپێی راپۆرتێك، بارانبارین لە خاكی كالێهێ لە پارێزگای كیڤۆی باشور لە كۆنگۆ بوەتە هۆی ژێر ئاو كەوتنی ناوچەی نیشتەجێبون و گیانلەدەستدانی زیاتر لە 200 هاووڵاتی.
لە راپۆرتێكدا ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی لافاو و رۆچونی زەوییەوە لە كۆماری دیموكراتی كۆنگۆدا گیانیانلەدەستداوە بۆ زیاتر لە 203 كەس بەرزبوەتەوەو چەند كەسێكیش بێسەروشوێنن، بەهۆی بارانبارین لەخاكی كالێهێ لە پارێزگای كیڤۆی باشور گوندەكانی بوشوشو و نیاموكوبی ژێر ئاو كەوتون.
باس لەوەشكراوە، ژمارەیەكی زۆر لە گوندەكان و ماڵەكان ژێر ئاو كەوتون و زۆرێك لە كێڵگەكان زیانیان بەركەوتوە روبارەكانی ناوچەكەش بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە كەنارەكانیان تێپەڕاندوە، بەمەبەستی یارمەتیدانی بەپەلەش بۆ دایشتوان و قوربانییەكان كۆمەڵێك پزیشك رەوانەی ناوچەكە كراون.
جێی ئاماژەیە، كیڤۆی باشور هاوسنورە لەگەڵ وڵاتی رواندا، زۆرجار توشی لافاو و رۆچونی زەوی دەبێت.