TR KU SO
FB X
Cîhan

لە چەند کاتژمێرێکی کەمدا زیاتر لە هەزار کۆچبەر گەیشتنە ئیتاڵیا

Navas Jan
Admin
📅 24 Temmuz 2022 21:55

پەیامی کورد... لە چەند کاتژمێرێکی کەمدا زیاتر لە هەزار کۆچبەر گەیشتنە ئیتاڵیا

زیاتر لە هەزار کۆچبەر لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمدا گەیشتنە ئیتاڵیا، سەدانی دیکە لە چاوەڕوانیی گەیشتندان.

ڕێکخراوە ناحکومییەکان و دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایانگەیاند، لە چەند کاتژمێری کەمی ڕابردوودا لەڕێی ئاوەکانەوە گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە.

دەشڵێن، سەدانی دیکە کە کەشتییە مرۆییەکان بە هانایانەوە چوون، لە چاوەڕوانیی گەیشتندان.

لە ١ی کانوونی دووەمەوە تا ٢٢ی ئەم مانگە ٣٤ هەزار کۆچبەر لەڕێی دەریاوە گەیشتوونەتە ئیتاڵیا، بەراورد بە ٢٥ هەزار و ٥٠٠ کۆچبەری هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو و ١٠ هەزار و ٩٠٠ لە ساڵی ٢٠٢٠، وەک ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی ئیتاڵیا بڵاوی کردووەتەوە.

Paylas: