لە ئەنجامی تۆپبارانی هێزە عێراقییەکان 35 چەکداری داعش کوژران
پەیامی کورد ... لە ئەنجامی تۆپبارانکردنی تۆپخانەکانی هێزی عێراقی بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە گوندەکانی دێرەزۆ لە سووریا ٣٥ تێرۆریستی داعش کوژران .
پلەبەرزێکی هێزەکانی عێراقی بۆ ئاگاداری لە میدیا عێراقییەکاندا ڕایگەیاند ، کە تۆپخانەکانی ئەوان بنکەکانی داعشیان با شارۆچکەی سۆسێ لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر کردووەتە ئامانج و ئەو شوێنانەیان تۆپباران کردووە و لە ئەەنجامدا ٣٥ ئەندامی ڕێکخراوی داعش کوژراون .
هەروەها ئاشکرا کرا کە لە ناو کوژراوەکانی داعش دا چەند سەرکردیەکی داعش بوونیان هەیە وەکوو ، ئەبوو وەداح ، ئەبوو هەمزە و ئەبوو فەتووم یش هەیە .
ئەمە لە حاڵێکدایە ماوەیەکە هێزەکانی عێراقی لە ناوچە سنوورییەکانی سووریا و عێراق دا ئۆپراسیۆن لە دژی پاشماوەکانی داعش کە لە کەوتوونەتە لێواری نەمان و هەروەها لە لایەن سووریاشەوە هێزەکانی هەسەدە شەڕەکانیان لە دژی داعش بەردەوامە .