Cîhan
چل و یەک ئەفسەری پێشووی هێزی ئاسمانی تورکیا دەست بە سەر کران
چل و یەک ئەفسەری پێشووی هێزی ئاسمانی تورکیا لە پەیوەندی لەگەڵ کوودەتاکەی ئەو ووڵاتەدا دەست بە سەر کران .
بە پێێ ڕاپۆرتێک لە ئانادۆڵۆ هێزە چەکدارەکانی تورکیا چل و یەک ئەفسەری پێشووی هێزی ئاسمانی ئەم ووڵاتەیان بە هۆی گۆمان لەوەی کە لە پەیوەندی لەگەڵ بزووتنەوەی گولەن " فەتۆ " دان دەست بەسەر کردن .
بزووتنەوەی گولەن " فەتۆ " دەزگایەکی تیرۆریستی هەژمار دەکرێت لە تورکیا و چالاکییەکانی لە سنووری ئەم ووڵاتەدا قەدەغەیە .
ڕابەری ئەم گرووپە فەتحۆڵڵا گولەن ، ناڕازی مەزهەبی یە کە تاوانبارە بە هەوڵدان بۆ کوودەتا لە ساڵی ٢٠١٦ دا .