TR KU SO
FB X
Cîhan

لە پاریس قەدەغەی هاتووچۆ ڕادەگەیەنرێت

Navas Jan
Admin
📅 15 Ekim 2020 12:50

پەیامی کورد ... لە پاریس قەدەغەی هاتووچۆڕادەگەیەنرێت

 

بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووان بە پەتای کۆرۆنا بڕیارە  قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی شه‌وانه‌ی له‌ پاریسی پایته‌خت فەڕەنسا و چه‌ند شارێكی دیكه‌ ئەو وڵاتە ڕابگەیەندرێت.

 

ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فهڕ‌نسا رایگه‌یاند كه‌ به‌هۆی زیادبونی ژماره‌ی توشبوان به‌ كۆرۆنا و بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسه‌كه‌، له‌ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی چوار هه‌فته‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راده‌گه‌یه‌نرێت.

 

ناوبراو وتیشی كه‌ له‌ كاتژمێر ٩ی شه‌و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ شه‌وانه‌ ده‌ستپێده‌كات و تا كاتژمێر شه‌شی سه‌رله‌به‌یانی بۆ ماوه‌ی چوار هه‌فته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

 

به‌نزیكه‌یی رۆژانه‌ زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س له‌ فه‌ره‌نسا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن و ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا ٩ هه‌زار و ١٠٠ كه‌س له‌ژێر چاره‌سه‌ردان.

Paylas: