TR KU SO
FB X
Cîhan

لیرەی توركی نزمترین ئاستی لە مێژوودا تۆماركرد

Navas Jan
Admin
📅 03 Haziran 2023 22:18

پەیامی کورد... لیرەی توركی نزمترین ئاستی لە مێژوودا تۆماركرد


لیرەی توركی لەگەڵ دووبارە سەرۆكایەتی ئەردۆغان گەورەترین ڕێژەی شكانی لە مێژووی خۆیدا تۆمار كرد.

لیرەی تورکی ئەم هەفتەیە درێژەی بە دابەزینەکانی دا و لە رۆژی پێش هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە تاوەكو ئێستا بۆ هەر 100 دۆلار زیاتر لە 300 لیرە شكاوە.

دانا وەرتی، شارەزا لە كاروباری زێڕ و دراو بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، ڕۆژی یەک شەممەی پێشوو نرخی 100 دۆلار بە 1998 لیرە بوو، بەڵام دوای بردنەوەی سەرۆکایەتی لەلایەن ئەردۆغان لە بۆرسە تا 2116 لیرە و لەناوخۆی تورکیا تا 2180 لیرە دابەزی.

وتیشی، “وەك پێشتر بۆچوونی خۆمان بڵاوكردەوە، بە دووبارە دەرچوونەوەی ئەردۆغان بۆ سەرۆكایەتی توركیا، ئابووری ئەو وڵاتە زیاتر تووشی هەڵئاوسان و قەیران دەبێت”.

Paylas: