TR KU SO
FB X
Cîhan

لە سێ مانگی رابردوودا عێراق بایی (22) ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە

Navas Jan
Admin
📅 12 Nisan 2023 17:21

پەیامی کورد... لە سێ مانگی رابردوودا عێراق بایی (22) ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت،"لە سێ مانگی رابردوودا عێراق بایی (22) ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە".

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە،" لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2023)دا عێراق زیاتر لە (294 ملیۆن و 413 هەزار) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشتووە، بە تێکڕای رۆژانەی زیاتر لە (3 ملیۆن و 271 هەزار) بەرمیل".

ئاماژە بەوەشدراوە،"بە تێکڕا هەر بەرمیلێک نەوتی عێراق بە (75.2) دۆلار فرۆشراوە، تێکڕای نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان (81.17) دۆلار بووە، بەم پێیەش هەر بەرمیلێک نەوتی عێراق بە کەمتر لە (6) دۆلار فرۆشراوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو،" کۆی داهاتی فرۆشراوی نەوتی عێراق لەو سێ مانگەدا (22 ملیار و 130 ملیۆن) دۆلار بووە".

Paylas: