TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەلێکساندەر یەفیمۆف ... دەبێ دیمەشق لە درێژەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کوردانی ئەو ووڵاتە بەرژەوەندی کەمینەکان لە بەرچاو بگرێت

سارا
Yazar
📅 10 Şubat 2019 01:45

پەیامی کورد  ...   باڵیۆزی ڕووسیا لە سووریا ڕایگەیاند : هیوادارم کوردکانی ڕۆژئاوا و دیمەشق بگەن بە رێگەچارەیەک بۆ ئیدارەی ڕۆژهەڵاتی فورات.

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەلێکساندەر یەفیمۆف باڵیۆزی ڕووسیا لە سووریا رایگەیاند ، دیمەشق لە درێژەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ کوردەکانی ئەو ووڵاتە دەبێ تەواو بەرژەوەندیی کەمینەکان لە ناوچەدا لە بەرچاو بگرێت و ڕێگەچارەیەک بە ڕەزامەندیی هەر دوو لایەن بدۆزرێتەوە بۆ دامەزراندەوەی دەسەڵات و ئیدارەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات.

ناوبراو لە درێژەدا ووتی : کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، هەوڵ و هەنگاوەکانی دەوڵەتی سووریا بۆ دابین کردنی یەکگرتوویی و پاراستنی تەواوی سەرزەوینی ئەو ووڵاتە دەوڵەمەندتر دەکات.

باڵوێزی ڕووسیا لە سووریا هەروەها بە ئاماژەدان بە ڕێککەوتنی توکیا – ڕووسیا سەبارەت بە ئێدلیب، ڕوونی کردەوە: دۆخی ئێدلیب ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت و ئەمە بۆەتە هەلێک بۆ پەل داکوتانی گرووپی تیرۆریستی تەحریرولشام لە تەواوی ناوچە ئارامەکانی ئەو شارە. هیوادارین تورکیا بتوانێ ئەرکەکانی خۆی و لەوان کردنەوەی ناوچەی ئارام و دوور لە شەڕ کە لە ١٧ی سێپتەمبەری ٢٠١٨ لە ڕێککەوتنی سووچی لە هەمبەر بە ئێدلیب لە ئەستۆی گرتووە، ڕاپەڕێنێت.

Paylas: