TR KU SO
FB X
Cîhan

لە سەر کوشتنی چالاکوانان لێپرسینەوە لە ١١٢ ئەفسەر کراوە

Navas Jan
Admin
📅 29 Mayıs 2021 17:08

 


پەیامی کورد … لە سەر کوشتنی چالاکوانان لێپرسینەوە لە ١١٢ ئەفسەر کراوە

 

لیژنەی لێكۆڵینەوە لە كوشتنی خۆپیشاندەران لە عێراق رایگەیاند كە تا ئێستا، ١١٢ ئەفسەر و كارمەندی ئەمنی لەبارەی كوشتنی خۆپیشاندرانەوە، بانگهێشتی لێكۆڵینەوە كراون.

 

لەمبارەیەوە محەمەد جەنابی وتەبێژی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە كوشتنی خۆپیشاندەران لە عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە، تا ئێستا لیژنەكەیان وردبینی بۆ حەوت هەزار بەڵگەنامە لەبارەی كوشتنی خۆپیشاندەرانەوە، كردووە و وتی: "تا ئێستا 22 ئەفسەر بە پلەی نەقیب تا پلەی لیوا لەگەڵ ٩٠ كارمەندی ئەمنی لەبارەی كوشتنی خۆپیشاندەرانەوە، بانگهێشتنی لێكۆڵینەوە، كراون".

 

راشیگەیاندووە دوای تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان لەبارەی كوژرانی خۆپیشاندەرانەوە، ئەنجامەكەی رادەگەیەندرێت.

 

لە دوای خۆپیشاندانەكانی ساڵی ٢٠١٩ەوە دەیان چالاكوان و رۆژنامەوان كراونەتە ئامانج و نزیكەی 30 كەسیان كوژراون.

 

لە شەشی تەمووزی ساڵی رابردوودا، شارەزای بواری ئەمنیی، هیشام هاشمی كە كەسێكی نزیكی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق، بوو لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە كوژرا و جگە لەوەیش تا ئێستا ژمارەیەك چالاكوانی خۆپیشاندانەكان لە عێراق كوژراون، دواینجار چالاكوانی مەدەنی ئیهاب جەواد وەزنی لە بەردەم ماڵەكەی خۆیدا لە شاری كەربەلا لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە كوژرا.

 

سەرۆكوەزیرانی عێراق، لەبارەی كەیسی كوشتنی رۆژنامەوانان و چالاكوانانەوە، بڕیاری لێكۆڵینەوەی داوە كە تا ئێستا ھیچ ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان بۆ رای گشتیی ئاشكرانەكراوە و ئەوەیش ناڕەزایەتیی رای گشتیی عێراقی لێكەوتووەتەوە.

Paylas: