Cîhan
لە سەری ساڵەوە زیاتر لە 900 تەرمی كۆچبەران لە کەناراوەکانی تونس دەرهێنراونەتەوە
پەیامی کورد... لە سەری ساڵەوە زیاتر لە 900 تەرمی كۆچبەران لە کەناراوەکانی تونس دەرهێنراونەتەوە
ژمارەی تەرمی ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی لە سەری ساڵەوە تا ئێستا لە کەناراوەکانی تونس دۆزراونەتەوە و دەرهێنراون، گەیشتووەتە 901 تەرم.
کەمال فەقی وەزیری ناوخۆی تونس لە وتارێکیدا کە لە پەرلەمانی وڵاتەکەی پێشکەشی کرد، باسی لەوە کرد 901 تەرم لە کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاست دەریانهێناون و لەو ژمارەش 36یان تونسین، 267 یان هاووڵاتی ژمارەیەک وڵاتی دیکەن و ئەوانی دیکە نەتوانراوە ناسنامەیان دەستنیشان بکرێت.
باسی لەوەیشکرد کە لە هەمان ماوەدا، 15 هەزار و 327 کەسیان لە مردن رزگارکردووە.
وەزیری ناوخۆی تونس ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو رێکارە ئەمنییانەی گیراونەتە بەر ئەم ژمارانە کەم دەکەنەوە.