TR KU SO
FB X
Cîhan

لە ئیسفەهان هێرشکرایە سەر ناوەندێکی سەربە وەزارەتی بەرگری ئێران

Navas Jan
Admin
📅 05 Nisan 2023 17:56

پەیامی کورد... لە ئیسفەهان هێرشکرایە سەر ناوەندێکی سەربە وەزارەتی بەرگری ئێران


ئێران رایگەیاند، ھێرشێکیان بۆ سەر بنکەیەکی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکە لە ئەسفەھان پوچەڵکردووەتەوە.

ئاژانسی ھەواڵی تەسنیمی نزیک لە سوپای پاسداران بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە کۆمەڵگەی ئەمیرولمۆئمنینی سەر بە وەزارەتی بەرگری ئێران لە ئەسفەھان نزیکبووەتەوە و بەنیازبووە ھێرش بکاتەسەر ناوەندەکە، بەڵام لەلایەن سیستمی بەگری ناوەندەکە بەرپەرچی ھێرشەکە دراوەتەوە و فڕۆکەکە کەوتووەتەخوارەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ھێرشەکە ھیچ زیانێکی نەبووە و پوچەڵکراوەتەوە.

پێشتر 9ی کانونی دووەمی ئەمساڵیش سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشیان کردە سەر ناوەندێکی وەزارەتی بەرگری ئێران لە ئەسفەھان، دواتر وەزارەتی بەرگری ئێران رایگەیاند، ھێرشێکی زیانێکی ماددی کەمی ھەبووە و ھەر سێ فڕۆکەکەشیان خستووەتەخوارەوە.

Paylas: