TR KU SO
FB X
Cîhan

لە سنووری ڕووسیا و ئۆکراینا پێنج کەس لەلایەن سوپای ڕووسیا کوژران

Navas Jan
Admin
📅 21 Şubat 2022 22:42

پەیامی کورد... لە سنووری ڕووسیا و ئۆکراینا پێنج کەس لەلایەن سوپای ڕووسیا کوژران

سوپای ڕووسیا دەڵێت، پێنج کەسی کوشتووە هەوڵی «پێشێلکردنی سنووری ڕووسیا» یان داوە.

ئەمڕۆ دووشەممە سوپای ڕووسیا ڕایگەیاند، پێنج کەس کە سەر بە گرووپێکی تێکدەرانەن هەوڵیانداوە سنوورەکانی ڕووسیا پێشێل بکەن و لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە کوژراون.

میدیای فەرمیی ڕووسیا هەواڵەکەی لە زاری سوپای وڵاتەکەیەوە بڵاوکردووەتەوە بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر لەبارەی شوێنی ڕووداوەکە و شوناسی کەسەکانەوە بخاتە ڕوو.

هاوکات ، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دیمەنی بڵاوکردنەوەی هێزەکانی ڕووسیان لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ ئۆکراینادا.

Paylas: