TR KU SO
FB X
Cîhan

لیستى دەوڵەمەندترین وڵاتانى جیهان بڵاوکرایەوە

Navas Jan
Admin
📅 30 Temmuz 2023 19:25

پەیامی کورد... لیستى دەوڵەمەندترین وڵاتانى جیهان بڵاوکرایەوە


بەپێى لیستەکەى گۆڤارى (گلۆباڵ فاینانس)ـى ئەمەریکى، تێکڕاى کاڵا و خزمەتگوزارییەکانى وڵاتان لەماوەى ساڵێکدا بەرهەمى دەهێنن ئەو وڵاتە دیاریدەکات کە دەوڵەمەندترینە، هەریەکە لە ئەمەریکا و چین و یابان و ئەڵمانیاش زۆرترین بەرهەمى ناوخۆیان هەبوە.

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە تێکڕاى بەشى تاک لە بەرهەمە ناوخۆییەکان و بەرزبونەوەى ئەم بەشە، وەڵامى زۆرێک لە پرسیارەکان دەداتەوە لەسەر پرسى سامانى نیشتیمانى ئەو وڵاتە و دەکرێت لەگەڵ کاتیشدا ئەم بەشە کەم یاخود زیاد بکات.

بەپێى لیستەکەى گلۆباڵ فاینانس کە لەسەر 100 وڵات ئەنجام دراوە، لیستى ئەو وڵاتانەیە کە تاک زۆرترین بەشى لە داهاتى ناوخۆى وڵاتەکە دەست دەکەوێت و یەکەم وڵاتیش لەو لیستەدا ئێرلەندایە بە کۆى 145.196 دۆلارو دواى ئەو لۆکسیمبۆرگ بە 142.490 دۆلار و دواتریش سەنگافورە بە 133.895 دۆلار و قەتەریش بە 124.848 و دواتریش ناوچەى ماکاو بە 89.558 دۆلار و ئیماراتیش لە پلەى شەشەمدایە بە 88.221 دۆلار و دواتریش سویسرا بە 87.963 دۆلار.

لەبارەى ئەو وڵاتەش کۆتایی ریزبەندییەکەى گرتوە گۆڤارەکە دەڵێت: بەشى تاک لە پیرۆ 16.132 دۆلارە و پێش ئەویش بالاو بە 16.394 دۆلار و میسریس لە پلەى 98 دێت و بەشى تاک 16.979 دۆلارە.

Paylas: