TR KU SO
FB X
Cîhan

لە تەقینەوەی بانکێک لە کەراچی پاکستان زیاتر لە ٢٠ کەس بوونە قوربانی

سارا
Yazar
📅 18 Aralık 2021 21:24
پەیامی کورد     ...    لە تەقینەوەی بانکێک لە کەراچی پاکستان زیاتر لە ٢٠ کەس بوونە قوربانی .

تەقینەوە لە بانکێک لە کەراچی پاکستان لانیکەم ١٠ کوژراوی لێکەوتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ڕۆیتەرز ، پۆلیس ڕایگەیاند لە تەقینەوەی ئەمڕۆ شەممە لە یەکێک لە بەشەکانی بانک لە کەراچی کە لە سەر زێرابی ئاوەڕۆدا لە ناوچەیەکی پیشەسازی شاردا درووست کرابوو لانیکەم ١٠ کەس کوژران و ١١ کەسی دیکەش بریندار بوون

ئەفسەرێکی پلە باڵای پۆلیس ڕایگەیاند کە هۆکاری تەقینەوەکە لە گەورەترین بەشی بانکی پاکستان - حەبیب - بانک دا لەوانەیە بە هۆی دزە کردنی گاز بووبێت .

وێنە تەلەفزیۆنی یەکان نیشان دەدەن کە بنی بانکەکە لە یەک جیابووەتەوە و هەموو ئەو ئاسن نانەی کە تێیدا بەکار هاتووە لە یەک ئالاون . زەرەر و زیانی گەیاندووەتە بەنزینخانەیەک و ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لەو نزیکیانەوە پارک یان کردووە .

جێگای ئاماژەدانە ساخت و سازی زۆربەی باڵەخانەکان لە پاکستان لەبەرچاو ناگیرێت . هەر بەم بۆنەوەیە کە چەندین زێراب لە کەراچی چیمەنتۆڕێژ کارون تاکوو ڕێگاکان بۆ درووستکردنی پارکینگ بکرێتەوە .

Paylas: