لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٦٩ سەربازی تورک کوژراون
لە عەفرین ، بە پێی سەرچاوە هەواڵییەکان کە تایبەت بە " پەیامی کورد " ڕاگەیندراوە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٦٩ سەربازی تورک کوژراون
هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک - قەسەدە ، لە ٥٠ هەمین ڕۆژی بەرخۆدانی سەردەمی عەفریندا ، ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ئاشکرا کرد و کوژرانی ١٦٩ سەرباز و بریندار بوونی سەدانی دیکەی ڕاگەیاند .
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتی - قەسەدە لە ڕاگەیندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی شەڕ و بەرخۆدانی عەفرین لە بەرامبەر داگیرکاریی تورکیای ئاشکرا کرد .
لە دەقی ڕاگەیندراوەکەی قەسەدە دا هاتووە :
وێڕای بوونی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاری ژمارەی ٢٤٠١ ی بۆ ئاگربەست لە سووریا ، بەڵام سوپای تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانی خۆی دژی هەرێمی عەفرین و بڕیارە نێونەتەوەییەکان پشتگوێ دەخات . سوپای تورکیا هەموو تەکنولۆژیایەکی سەربازی بە ئامانجی قڕکردنی گەڵی عەفرین بەکار دێنێت . لە بەر ئەوە هێزەکانی ئێمە ناچار بوون مافی خۆ پاراستنی ڕەوا بە کاربێنن و وەڵامی هێرشەکانی داگیرکەران بدەنەوە
قەسەدە ، وردەکارییەکانی شەڕ و پیکدادانەکانی لە سەرجەم بەرەکانی شەڕبەم شێوەیە دەخاتە ڕوو :
ناوەندی شاری عەفرین
لە دوێنێوە تاکوو ئەوڕۆ هێزەکانی تورکیا لە بۆردمان کردن و هێرشەکانی خۆیان لە زەوین و ئاسمانەوە بۆ سەر ناوچە مەدەنی نشینەکان ناوەندی شار و گوندەکانی دەوروبەری بەردەوام بوون .
شەڕا
لە گوندی مەریەمین ، هێزەکانی تورکیا هەوڵی پێشڕەوییان داوە بەڵام بە گرانی بەرپەچ دراونەتەوە کە ئەوەش شەڕی قورسی لێکەوتووەتەوە و تا درەنگانی شەوی خایاندووە و دەرئەنجامیش شکستیان بە دوژمن هێناوە و پاشەکشەیان کردووە.لەم شەڕەدا ٥ ئۆتۆمبێل و زرێپۆشی سەربازی دوژمن تێکشکێندراوە و لانی کەم ٣٣ سەرباز و ئاندامی تیمی تایبەت کوژراون .