TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەلعەرەبییە : باڵیۆزخانەی ئەمریکا بەم زووانە لە عێراق دادەخرێت و گەمارۆگەلی تووند و قورس لە ڕێگایە

سارا
Yazar
📅 28 Eylül 2020 12:00

پەیامی کورد     ...    ئەلعەرەبییە  :  باڵیۆزخانەی ئەمریکا بەم زووانە لە عێراق دادەخرێت و گەمارۆگەلی تووند و قورس لە ڕێگایە .

کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلعەرەبییە لە زاری سەرچاوەیەکی سیاسی ڕایگەیاند کە ئەمریکا بڕیاری بەپەلە ی بۆ داخستی باڵیۆزخانەکەی خۆی لە بەغدا گرتووەتە بەر .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم کەناڵە هەروەها ڕایگەیاندووە : کە مایک پۆمپێئۆ بە موستەفا کازمی مووڵەتی داوە تاکوو داواکارییەکانی واشینتۆن جیبەجێ بکات جگە لەمە و بە پێچەوانەوە سەرەڕای داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا گەمارۆگەلێکی قورس و تووند لە دژی عێراق دەگیرێتە بەر .

بە ووتەی سەرچاوە سیاسییەکە بۆ ئەلعەرەەبییە ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها بە سەرۆکوەزیرانی عێراقی ڕاگەیاندووە واشینتۆن لە بەردەوامی هێرشەکانی بۆ سەر باڵیۆزخانەکەی خۆی لە بەغدا بە تووندی تووڕەیە .

Paylas: