Cîhan
له باشووری به‌غدا هێرش كرایه سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی
چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێرشیان كرده سه‌ر خاڵێكی پشكنینی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له باشووری به‌غدا
به‌غداد ئه‌لیۆم بڵاوی کردەوە کە سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌رپرس پێیان راگه‌یاندووە: ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 25-2-2018 چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێرشیان كردۆته سه‌ر خاڵێكی پشكنینی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌ی له‌تیفییه له باشووری به‌غدا و دوو چه‌كداری ئه‌و گرووپه‌یان بریندار كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه: كه دوای هێرشه‌كه چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون و برینداره‌كانیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.