له‌سه‌ر كوشتنی ئه‌مریكییه‌ك، ئێرانییهك و چوار عێراقی سزا دران
پەیامی کورد... له‌سه‌ر كوشتنی ئه‌مریكییه‌ك، ئێرانییهك و چوار عێراقی سزا دران
دادگایه‌كی عێراقی به تاوانی كوشتنی هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكی، سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر ئێرانییهك و چوار عێراقیدا سه‌پاند.
ئاژانسی فرانس پرێس له زاری دوو سه‌رچاوه‌ی دادوه‌رییه‌وه بڵاویكرده‌وه كه "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دادگای كه‌رخ له به‌غدا سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر ئێرانییهك و چوار عێراقیدا سه‌پاند".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه سزادانی ئه‌و پێنج كه‌سه به‌هۆی كوشتنی هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكی به‌ناوی ستیڤن تروێڵ بووه، له مانگی تشرینی دووه‌می 2022 له شه‌قامێكی به‌غدا ته‌قه‌ی لێكرابوو.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن: "ئه‌و پێنج كه‌سه دانیان به‌وه‌دا ناوه كه مه‌به‌ستیان ڕفاندنی ستیڤن ترۆل بووه و دواتر له به‌رامبه‌ر پاره‌دا ئازادی بكه‌ن، نه‌ك كوشتنی".
هاوكات ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری سه‌رچاوه دادوه‌رییه‌كانه‌وه رایگه‌یاند كه "له‌م رووداوه‌دا پیاوه ئێرانییه‌كه نه‌خشه‌داڕێژه‌ر بووه و هه‌ر پێنج كه‌سه‌كه‌ش دوای ماوه‌یه‌كی كورت له كوژرانی تروێڵ ده‌ستگیركراون".
سه‌رچاوه‌كان ناوی تۆمه‌تباره‌كانیان ئاشكرانه‌كرد، به‌ڵام رایانگه‌یاند 4 كه‌سه عێراقییه‌كه سه‌ربه گروپێكی شیعه‌ن.