TR KU SO
FB X
Cîhan

ئامادەیی کۆریای باکوور بۆ هاوێشتنی مووشەک

سارا
Yazar
📅 09 Mart 2019 20:15

پەیامی کورد  ...  کۆریای باکوور لەوانەیە بۆ هاوێشتنی مووشەکێک یا خود ڕاکێتێکی گەردوونی لە داهاتوویەکی نزیکدا ئامادە دەبێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، بازگەی ڕادیۆیی " National Public Radio " ئەمریکی ڕایگەیاند بە پێی وێنەگەلێکی سەتەلایتی لە کۆمپانیای دیجیتاڵی کلوب ، کۆریای باکووری لەوانەیە بۆ هاوێشتنی مووشەکێک یا خود ڕاکێتێکی گەردوونی ئامادە دبێت .

لە وێنەگەلێک دا کە لە ٢٢ی فێبریوەری گیراوە ، زیاد بوونی تا ڕادەیەک لە چالاکی لە یەکێک لە دام و دەزگاکان لە سانۆمدوونگ لە ناوەندی پیوونگ یانگ نیشان دەدات . کۆریای باکوور پێشتر ژمارەیەک لە مووشەک گەلی بالستیکی قاڕەپەیما و ڕاکێت گەلی سەتەلایت هاوێژی خۆی لە دامودەزگای سانۆمدوونگ سوار کردووە .

بڵاوبوونەوەی ئەم وێنانە بە دوای لێکۆڵینەوەی پێویستی وێب سایتی " نۆرث ٣٨ " ڕوویدا کە لەو لێکۆڵینەوەدا هاتبوو : دامودەزگای هاوێشتنی سەتەلەیتی " سۆهای " کە بەشێکی وەکوو هەوڵێک لە ڕاستای نەهێشتنی چەکی ئەتۆمی هەڵوەشێنرابووەوە ، لە حاڵی ئێستادا چالاکییە ئاساییەکانی خۆی دەست پێکردووەتەوە ،  هەوڵگەڵێک کە بە ڕواڵەت لە دوای بێ هیوایی لە ووتووێژی ئەم دواییەی نێوان کیم جوونگ ئوون ، ڕابەری کۆریای باکووری و دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا لە هانۆی ڕوویداوە .

ئەم وێنانەی کە بڵاو کراونەتەوە نیشاندەری هاتن و چوونی ئۆتۆمبێلگەلی بارهەڵگری قورسە لە دەورووبەری سایتی سانۆمدوونگ . کە نموونەی هاوشێوەی ئەم جمووجوولانە لە ڕابردوودا بە مانای ئامادەکاری بۆ هاوێشتنی جۆرێک لە مووشەک و ڕاکێت بووە .

جێفری لوئیس بەرپرسی دامەزراوەی لێکۆڵینەوەیی لە ئەمریکا ووتی : ئەگەر هەموو ئەم دۆسیانە لە لای یەک دابنێین  ، ئەم ئەگەر بوونی هەیە کە کۆریای باکووری لە حاڵی پەرەپێدانی ئەم مووشەکەیە .

Paylas: