TR KU SO
FB X
Cîhan

میدیا ئیسرائیلیەکان : ئۆکراین بە فەرمی قودسی بە پایتەختی ئیسرائیل ناو برد

سارا
Yazar
📅 17 Aralık 2021 21:21
پەیامی کورد      ...   میدیا ئیسرائیلیەکان  : ئۆکراین بە فەرمی قودسی بە پایتەختی ئیسرائیل ناو برد

میدیا ئیسرائیلی یەکان ئەمڕۆ هەینی ڕایانگەیاند کە بەرپرسانی ئۆکراین قودس یان وەکوو پایتەختی ئیسرائیل بە فەرمی ناساند و لە ساڵی داهاتوودا نووسینگەی باڵیۆزخانەکەی خۆی لەم شارە دەکاتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک کەناڵی تەلەفزیۆنی ئای ٢٤ ی ئیسرائیلی لەمبارەیەوە ڕاپۆرتی دا : بە فەرمی ناساندنی قودس وەکوو پایتەختی ئیسرائیل لە ئاکامی سەفەری ڤلادیمیر زلێنسکی سەرۆککۆماری ئۆکراین ئەنجام درا ، سەفەرێ کە بە بۆنەی ساڵوەگەڕی ٣٠ەمین ساڵی پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و ئۆکراین ئەنجام درا .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، نووسینگەی باڵیۆزخانەی ئۆکراین لە قودس ، بەرپرسیاری بەهێز بوونی پەیوەندی تیجاری و تەکنۆڵۆژیای نێوان هەردوو لایەن دەبێت .

Paylas: