Cîhan
پۆمپێئۆ : هیچ گۆمانێک نییە ئێران و ئەلقاعیدە لە پەیوەندی بەهێزدان
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە بێ ئاماژە بە شەڕی بێ بڕانەوەی تاران لە گەڵ تیرۆریستەکانی دەستی ئەو ووڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا ڕایگەیاند : هیچ گومانێک لە سەر پێوەندی تاران و ئەلقاعیدە نییە.
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ماڵپەڕی مەجلیسی سێنای ئەمریکا، مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی کومیتەی پەیوەندی دەرەوەی مەجلیسی سێنای ئەو ووڵاتە ڕایگەیاند : هیچ گومانێک سەبارەت بە پێوەندی نێوان ئێران و ئەلقاعیدە بوونی نییە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند ، هیچ هەڕەشەیەک سەبارەت بە پێوەندی تاران و ئەلقاعیدە بوونی نییە.
ناوبراو لە درێژەدا ووتی : دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا درێژە دەداتە گوشارەکان لە سەر ئێران.