یەکەم هەنگاوی ماکرۆن و مێرکێل بۆ درووست کردنی ئەرتەشی هاوبەش دەستی پێکرد
پەیامی کورد ... ماکرۆن و مێرکێل بۆ درووست کردنی " ئەرتەشی هاوبەش " هەنگاوی یەکەمیان نا
سەرۆککۆماری فەڕەنسا ئێمانۆئێل ماکرۆن و سەرۆکوەزیرانی ئاڵمانیا ئەنجێلا مێرکێل پەیمانی نوێی لە سەر دۆستایەتی نێوان هەردوو ووڵاتی فەڕەنسا و ئاڵمانیا واژوویان کرد .
لە دوای واژوو کردنی ئەم ڕێکەوتننامەیە ئەنجێلا مێرکێل ووتی : " پەیمان و ڕێکەوتنی نوێ ئێمە لەگەڵ فەڕەنسا کە واژوومان کردووە هەنگاوێکی گرینگە بۆ درووست کردنی ئەرتەشی هاوبەش لە ئەورووپادا
پەیمان و ڕیکەوتنێ نوێی دۆستایەتی نێوانی ئالمانیا و فەڕەنسا دا کە زۆر بابەتی وەکوو ئابووری و سیاسی لەخۆ دەگرێت ئەمڕۆ ٢٢ی جانیوەری ٢٠١٩ لە ساڵیادی ٥٦ ەمین پەیمانی مێژوویی کۆشکی ئەلیزە دا واژوو کرا
بەم ڕیکەوتن و پەیمانە نوێیە مەبەست دەرخستنی ئاستی هەرە بەرز و پەیوەندی هەر دوو لایەنە کە ئەو پەیمانە بۆ ٢٨ ئەندامی یەکیتی ئەورووپا خاوەن گرینگی و تایبەتمەندییەکی گەورەیە .