TR KU SO
FB X
Cîhan

مێحوەری ووتووێژەکانی ئەمڕۆی عێراق و ئەمریکا ئاشکرا دەبێت

سارا
Yazar
📅 10 Haziran 2020 20:40

پەیامی کورد      ...     مێحوەری ووتووێژەکانی ئەمڕۆی عێراق و ئەمریکا ئاشکرا دەبێت

ڕۆژنامەی ئەمریکی ئەلمانیتۆر ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاپۆرتێکدا مێحوەرەکانی پەیوەندیدار بە ووتووێژەکانی نێوان بەگدا و واشینتۆنی ئاشکرا کرد و نووسی کە ووتووێکی ئەمڕۆی هەر دوو ووڵات لەسەر ٥ مێحوەر زیاتر جەخت دەکاتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک بەنا بە راگەیاندنی ئەم ڕۆژنامەیە ئەم ووتووێژانە لە سەر ٥ مێحوەر تەرکیز و جەخت دەکاتەوە کە مێحوەری یەکەم لە بوارەکانی ئەمنییەتی و بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ گرووپی تێرۆریستی داعش ە کە بە پێی ئەوانە هاوپەیمانی ژێر کۆنترۆڵ و فەرماندەیی ئەمریکا پێویستی بە زتار ئامادەبوونی خۆی لەگەڵ عێراق ە تاکوو بەربەست بێ لە دووبارە نەبوونەوەی هەڵەی ساڵی ٢٠١٤ کە بە هۆیەوە داعش درووست بوو و زیاتر پەرەی سەند .

بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم ڕۆژنامەیە ئەمریکا لەم ووتووێژەدا سەبارەت بە ساماندەیی و چاکسازی نەهادگەلی ئەمنییەتی عێراق و ڕاهێنانی هیزەکانی سەربازی خەریکی ووتووێژ دەبن چوونکە لەو باوەڕەدایە پەیوەندی سەربازی نێوان دوو ووڵات پەیوەندییەکی بەهێزە کە لە سەر بنکەیەکی بەهێز بونیاد نراوە . لەم ڕووەوە دەوڵەتی موستەفا کازمی ، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەبێ لە ڕاستای چارەسەرکردنی ئاڵۆزی و کێشەکانی ناوچەکە و نێودەوڵەتیدا وکوو بەرەنگاری لەگەڵ تیرۆریسم ، سپی کردنەوەی پارە ، جەنایەتی سازمان دراو و دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی سنوورەکان هاوکاری هاولایانەیان هەبێت .

هەروەها ڕایگەیاندووە : لەم ووتووێژەدا ، هاوکاری ئابووری بە عێراق بە مەبەستی تێپەڕاندنی پاشهاتەکانی کۆرۆنا کە زەرەر و زیانی زۆر بەرفراوانی بە ئابووری ئەم ووڵاتە گەیاندووە ، هەروەها دەخرێتە ژێر لێکۆڵینەوە و پێداچوونەوەوە .

هەروەها هەردوو ووڵاتی عێراق ق ئەمریکا بە شێوەی سرووشتی لە سەر ئێران ێش قسە و باسی تایبەت یان دەبێت .

Paylas: