TR KU SO
FB X
Cîhan

پەمپئۆ هوشداری بە عێراق دا

Navas Jan
Admin
📅 26 Eylül 2020 22:01

پەیامی کورد ... پەمپئۆ هوشداری بە عێراق دا

 

وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق باسی لە هێرشی مووشەکی بۆسەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و بنکەکانی وڵاتانی هاوپەیمان لەو وڵاتەدا کردووە.

 

بەپێی زانیارییەکان ناوەرۆکی ئەم پێوەندییە باسکردن لە سەر هێرشە یەک لە دوای یەکەکان بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا و بنکەکانی هاوپەیمانانا لە خاکی عێراقدا بووە. ئەمریکا داوای لە عێراق کردووە پارێزگاری لە باڵوێزخانەی وڵاتان لە ناوچەی سەوزدا بکات.

 

"مایک پۆمپێئۆ" لەو پێوەندییەدا هەڕەشەی داخستنی باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە عێراقدا کردووە و وتوویەتی بەزەییمان بەکەسدا نایەت .

 

"ماتیو تۆلەر" باڵوێزی ئامریکا لەپەیامێکی هاوشێوەدا ڕایگەیاندووە: "ئەگەر حکوومەت  و هێزە عێراقییەکان لە بەرانبەرئەو هێرشانەدا پارێزگاری لە باڵوێزخانەکان نەکەن، ئەمریکا لەو بارەوە هەنگاوی پێویست دەگرێتە بەر".

Paylas: